چێن ویهوا
و/ هەڵۆ حەسەن
جۆرێك لە خۆشی بوو كە زانیمان كە پلاتفۆرمە بەناوبانگەكانی سۆشیال میدیا لە ئێكس و فەیسبووك و ئینستاگرامەوە تا تیك تۆك و ئایفانی و ئیمگور هەموویان ئەكاونتێكیان هەیە بە ناوی "قوربانییەكانی دامەزراوەی یادەوەری چێن ویوا"،لە كاتێكدا نازانم كێ میوانداری ئەم ئەكاونتانە دەكات، بەڵام لیستی قوربانییەكانیان درێژتر دەبێتەوە و زۆربەیان بەرپرسانی حكومەتی ڕۆژئاوا و سیاسەتمەداران و كەسایەتییە میدیاییەكان لەخۆدەگرن كە لە ئێكس –تویتەری پێشوو،ڕەخنەم لێیان گرتووە بەهۆی قسەكردنە بێ بنەماكانیان دژی چین كە زۆرجار قسەی ڕقاوییە. ئەوەی جێگای سەرنجە، كاتێك مامۆستایەك لە زانكۆیەكی كەنەدا لە سیمینارێكی ئۆنلایندا منی ناساند، باسی نازناوی ڕاستەقینەی كارەكەمی نەكرد بەڵام وتی: "چێن بە دژبەری ئەو سیاسەتمەدارە ڕۆژئاواییە دژە چین لە تویتەر ناسراوە". هەڵمەتەكانی چەواشەكاری دژی چین شتێكی نوێ نییە، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا دوای ئەوەی بۆ ماوەیەكی كورت كەمبوونەوە، زیندووبوونەوە. بۆ نموونە سیناتۆری ئەمریكی تۆم كۆتۆن لە ویلایەتی ئەركانساسەوە زانیارییەكی زۆر كەمی لەسەر چین هەیە و ڕەنگە هەرگیز نەهاتبیتە چین ، بەڵام نزیكەی ڕۆژانە قسەی بێمانای دژە چین لە ئەكاونتی ئێكسەكەیدا بڵاودەكاتەوە. لە یەكێك لە تویتەكاندا كۆتۆن ئیدیعای كردووە كە چین "جەنگی ئابووری لە دژی جووتیاران و بەرهەمهێنەرانی ویلایەتی ئەركانساس دەستپێكردووە". ئەمە لە كاتێكدایە كە هەڵاوسانی بازرگانی دوولایەنە، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی شەڕە بازرگانییەكانی ئەمریكا بوو لە دژی چین و باقی جیهان. بەبێ هیچ بەڵگەیەك، كۆد پینك كە ڕێكخراوێكی قازانج نەویستە و لە بنەڕەتدا دژە جەنگە، تۆمەتبار كرد بەوەی كە لەلایەن چینەوە پارەی بۆ دابین دەكرێت، تەنها لەبەر ئەوەی ڕێكخراوەكە هەڵمەتێكی بەڕێوەبردووە و دەڵێت "چین دوژمنی ئێمە نییە"، وەك بیرخستنەوەیەك بۆ كۆتۆن، زیاتر لە ٢٠٠ ئەندامی كۆمەڵگەی زانستی و سیاسەتی دەرەوە و سەربازی و بازرگانی ئەمریكا لە كاتی یەكەم سەرۆكایەتیدا لە مانگی تەمموزی ٢٠١٩ نامەیەكی كراوەیان بۆ دۆناڵد ترەمپ واژۆ كرد و ئاماژەیان بەوە كرد كە "چین دوژمن نییە". هەموو ئەم كەسانە بە ستاپڵتۆن ڕۆی باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا لە چین و سوزان تۆرنتن بەرپرسی باڵای پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كاروباری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و زەریای هێمن و كارلا هیڵز نوێنەری پێشووی بازرگانی ئەمریكا زۆر باشتر لە كۆتۆن چین دەناسن. بێگومان كۆتۆن ناوێرێت ئەم كەسانە تۆمەتبار بكات بەوەی كە لەلایەن حكومەتی چینەوە پارەیان بۆ دابین دەكرێت. كۆتۆن لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤دا بەهۆی لێدوانە ڕەگەزپەرستییەكانیەوە ئاگری كردەوە، دوای ئەوەی چەندین جار پرسیاری لە شوو زی چیو، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تیكتۆك كرد، كە خەڵكی سەنگافورە، سەبارەت بە ڕەگەزنامە و پەیوەندییەكەی لەگەڵ پارتی كۆمۆنیستی چین، ئەو پرسیارانەی كە بە تەواوی نەزانییەكەی لە چین و ئاسیا ئاشكرا كرد. هاوشێوەی كۆتۆن، لۆرا ئینگراهام، پێشكەشكاری تەلەفزیۆنی فۆكس نیوز، یەكێكی دیكەیە لە ڕق لێبوونەوەی بێباكانە لە چین. لە یەكێك لە تویتەكاندا ئیدیعای كردووە كە كۆمپانیای چینی دروستكەری ئۆتۆمبێلی كارەبایی بی وای دی ئامانجی زاڵبوونی جیهانییە بە ئۆتۆمبێلێك كە دەتوانرێت چاودێری بكرێت و دەستپێبكرێت و بوەستێنرێت و ئاڕاستە بكرێتەوە. ئەگەر ئەوە پرسێك بووایە، ئایا نابێت نیگەرانییەك هەبێت سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان كە لەلایەن تێسلا و جەنەراڵ مۆتۆرز و ڤۆڵكسواگن و بی ئێم دەبلیو و هیۆندا دروستكراون؟ بەداخەوە ئینگراهام لایەنگری تۆكیۆی كرد لە ناكۆكییە دیپلۆماسییەكانی بەردەوام لەگەڵ پەكین لەسەر لێدوانە ورووژێنەرەكانی سانای تاكایچی سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن كە پەیوەندییان بە تایوانەوە هەبوو. بەڵام بە پشتگیریكردنی تاكایچی كە لە مێژە ڕوانگەیەكی پێداچوونەوەخوازانەی لە مێژووی جەنگی جیهانی دووەمدا هەیە، ئینگراهام سەدان هەزار سەربازی ئازای ئەمریكای كە لە شەڕی ژاپۆنی ئیمپراتۆریدا كوژراون و برینداربوون، لەنێویاندا پڵنگە فڕیوەكانیش، دیسەی كردووە. ئینگراهام و كۆتۆن تەنها دوو كەسن لەو زۆرانەی كە لە لیستی قوربانیانی دامەزراوەی یادەوەری چێن ویهوادان دوای ئەوەی من قسە بێ بنەماكانی دژە چینیانم لەسەر ئێكس پووچەڵكردەوە،جێگەی سەرسوڕمانە بۆچی كەسانی وەك كۆتۆن و ئینگراهام ئەوەندە وەسوەسەیان بۆ ناوزڕاندنی چین هەیە. ئاخر چین بە هیچ شێوەیەك بواری شارەزایی ئەوان نییە و خەمی سەرەكییان دەبێت پرسە ناوخۆییەكانی ئەمریكا بێت، وەك قەرزە نیشتمانییە گەورەكەی وڵاتەكە و سیاسەتی ناكارامەیی و پەرەسەندنی نایەكسانی. سەبارەت بە كۆتۆن، پێویستە تەنها بە لەیزەر سەرنجی لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان لە ویلایەتی ئەركانساس بێت، بەو پێیەی كە هێشتا چوارەم هەژارترین ویلایەتە لە نێوان ٥٠ ویلایەتی ئەمریكا و هەشتەمی ڕێژەی هەژارییە،بە پێچەوانەی كۆتۆن و ئینگراهام، یاسادانەرانی چینی و پێشكەشكارانی تەلەفزیۆنی ناودار هەرگیز خۆیان بە هەڵمەتی چەواشەكاری دژی ئەمریكادا سەرقاڵ ناكەن. چاككردنەوەی فەسادی خۆت لە ماڵەوە هەڵبژاردنێكی زۆر باشترە لە بەفیڕۆدانی كات و كوێرانە پەنجە بۆ كەسانی تر. لە دۆسیەی كۆتۆن و ئینگراهامدا، تاوانباركردنی چین بۆ هەموو ئازارێك لە ئەمریكا. من واز لە پووچەڵكردنەوەی ئەو ڕق لێبووانەی چین ناوەستم، بەڵام هیوادارم كەمتر بن بەو پێیەی قسەكانیان چەندە درۆ و بێمانایە
چێن ویوا- ستوونی چین دەیلییە




