هەڵو حەسەن
عێراقی ئەمڕۆ لە ڕووی ژینگەیییەوە لە سەرڕێگەیەکی هەستیاردا دەوەستێت. وەک یەکێک لە زیانپێکەوتووترین وڵاتانی بەر کەوتەی گۆڕانی کەشوهەوا، وڵاتەکە ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی دجلە و فورات، خێراوبوونی پرۆسەی بەبیابانبوون و تێکچوونی خاکی کشتوکاڵی بووەتەوە. بۆ بڕیاردەران، شارەزایانی کشتوکاڵ و ستراتیژیستەکانی ژینگە لە عێراق، پرسیارەکە لەوە دەرچووە کە ئایا پێویستیمان بە چاکسازیی بنەڕەتی هەیە، بەڵکو پرسیارەکە ئەوەیە: لە کوێ مۆدێلێکی تاقیکراوە و گونجاو بۆ گەشەپێدانی بەردەوام لە ناوچە وشکەکاندا بدۆزینەوە؟،مۆدێلێکی سەرەکی و گرنگ لە باکووری ڕۆژئاوای چین بەرچاو دەکەوێت: هەرێمی سەربەخۆی نینگشیا .نینگشیا ناوچەیەکی جغرافیی وشکە، بیابانی تێنگەر دەورەی داوە و بەشێوەیەکی پێکهاتەیی پشتی بە ڕووباری زەرد بەستووە. چەند دەیەیەک لەمەوبەر ڕووبەڕووی بێئاویی دژوار و شڵەژانی ژینگەیی ببووەوە، بەڵام لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا، بوژاندنەوەی سیستمە ژینگەیییەکان و پیشەساسیکردنی کشتوکاڵ، توانی زەوییە بێئاوەکان بگوڕێت بۆ ناوەندی کشتوکاڵی بەرهەمدار و ناوچەی وزەی پاک
نینگشیا چوار وانەی پرۆژەیی بۆ خۆڕاگریی ژینگەیی و گونجاندنی ئابووری پێشکەوشی عێراق دەکات:
کارایی ئاو و ئاودێریی
کشتوکاڵ زۆربەی ئاوی عێراق دەبات، بەڵام هێشتا ڕێگەی نەریتیی ئاودێریپێدان زەوییەکان بەکاردێت کە سەرچاوە ئاوییەکان بەفیڕۆ دەدات. نینگشیا ئەم کێشەیەی لە ڕێگەی ئاودێریی دڵۆپەیی ژیرانە و سیستەمی دیجیتاڵیی چاودێریکردنی ئاو لە حەوزی ڕووباری زەرد چارەسەر کرد. بە ڕێکخستنەوەی نرخی ئاو و جێبەجێکردنی ئاودێریی ورد، بەرهەمی کشتوکاڵیی زیادی کرد و مەسرەفی ئاوی کەمکردەوە. بەکارهێنانی ئەم سیستەمە لە دەشتەکانی باشوور و حەوزەکانی باکووری عێراق، بەفیڕۆچوونی ئاو بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە
بەبیابانبوون و کشتوکاڵ
یەکێک لە دەستکەوتەکانی نینگشیا ڕاگرتنی ڕووبەرەکانی بیابانی -بوو لە ڕێگەی تەکنیکی چوارچێوەیی چێنراو .لەبری مامەڵەکردن لەگەڵ بیابان وەک زەوییەکی لەدەستچوو، نینگشیا ژینگەی تێکەڵ بە ئابووری کرد. بەرهەمی وەک "گۆجی بێری" و ترێی جۆری باڵای لە بناری چیای هێلان چاند. ئەمە ئابوورییەکی خولیی دروستکرد کە کۆنترۆڵکردنی بیابان داهات بۆ دانیشتووان دروست دەکات. پارێزگا بیابانییەکانی عێراق دەتوانن ئەم مۆدێلە پەیڕەو بڕەخسێنن
وزەی پاك
دۆزینەوەی چارەسەر بۆ زەوییە تێکچووەکان پێویستی بە وزەیە. نینگشیا یەکەمین ناوچە بوو کە وزەی نوێبووەوەی تێکەڵی ڕاگیرکردنی زەوی کرد. وێستگەی گەورەی پانێڵی خۆری لە زەوییە بیابانییەکاندا دانا. ئەم پانێڵانە تەنیا کارەبا بەرهەم ناهێنن؛ بەڵکو بە سێبەرەکەیان ڕێگری لە هەڵلمژینی ئاوی خاک دەکەن و کەشوهەوایەک دروست دەکەن کە ڕووەک و ئاژەڵداری پشتگیری دەکات. بۆ عێراق، کە تیشکی خۆری زۆر و کێشەی کارەبای هەیە، ئەم مۆدێلە دوو چارەسەر بەیەکەوە دابین دەکات: وزە و پاراستنی خاک
تەنها نەخشەسازی و ڕاپۆرتی ئەکادیمی ناتوانن تەکنەلۆژیا بگوازنەوە؛ پێشکەوتن پێویستی بە بەشداریی مەیدانییە. گوێزستنەوە لە ئارەزووی تیۆرییەوە بۆ کاریگەریی پراکتیکی پشت بە گەشتی زانستی، ئاڵوگۆڕی دامەزراوەیی و پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بازرگانی -دەبەستێت
هێنانی ئەندازیارانی کشتوکاڵی، ڕۆژنامەنووسان، وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت و بەرپرسانی ژینگەیی عێراق بۆ نینگشیا تا بە چاوی خۆیان ئەم تەکنەلۆژیایانە ببینن، پردێکی کارگێڕی دروست دەکات تا بڕیاردەران بزانن چۆن ئەم سیستەمانە لەگەڵ ژینگەی خۆیان بگونجێنن
هەنگاوی کردارەکی
ئەو ئاڵنگارییانەی ڕووبەڕووی کەرتی ئاو و کشتوکاڵی عێراق دەبنەوە گەورەن، بەڵام بێ وێنە نین. ئەزموونی نینگشیا دەریخست کە شڵەژانی ژینگەیی لە ڕێگەی تەکنەلۆژیا، ئیرادەی سیاسی و پلانی ڕێکخراوەوە چارەسەر دەکرێت. عێراق دەتوانێت لە پەیوەندییە دیپلۆماسییە نەریتییەکان تێپەڕێت بەرەو ڕێکخستنی تەکنیکیی کاریگەر بۆ دروستکردنی ئایندەیەکی ئاوەدان و سەقامگیر.



